سامان بەرزنجی: لە هەرێمی کوردستان دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوونیان تۆمارکردووە و یەکێک لە تووشبووەکانیش گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتاى دەستپێکردنى وەرزى گەرما، زیاتر چاودێری حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون دەکەن.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، تاوەکو ئێستاش تەنیا دوو حاڵەتى پشتڕاستکراوەیان هەبووە و یەکێکیان گیانیلەدەستداوە.
دەشڵێت، بەراورد بە پارێزگاکانى عێراق ژمارەی تووشبووان لە هەرێمى کوردستان زۆر کەمە، لە عێراق ژمارەى تووشبوون و مردن یەکجار زۆرە.
بابهتی پهیوهندیدار