ئەو ماڵەی سرودی ئەی رەقیبی تێدا تۆمارکرا روخێنرا

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماڵی سەید ئەحمەدی خانەقا لە شاری كەركوك ئەو ماڵەی سرودی ئەی رەقیبی تێدا تۆماركرا روخێنرا، کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 300 ساڵ دەگەڕێتەوە.

دەستەی داكۆكیكار لە شاری كەركوك لەسەر روخانی خانوەكە هاتنە دەنگ و داوا دەكەن لێكۆڵینەوەی لە هۆكاری روخانی خانووەكە بكرێت، چونكە شوێنەواری شارەكە ماڵەكەی كڕیبویەوە بۆ ئەوەی نۆژەنی بكاتەوە و تابلۆیەكی لەسەر خانوەكە هەڵواسیبوو، كە نابێت هیچ كەسێك دەستكاری بكات، بەڵام روخێنراوە.

هاووڵاتیانی كوردی شارەكە داوا دەكەن بە زووتریت كات خانوەكە چاكبكرێتەوە و بكرێتە مۆزەخانە، چونكە ناسنامەی كورد و شارەكەیە.

جێگەی ئاماژەیە، ئەم خانووە، لە چلەکانی سەدەی رابردوو لەلایەن هەریەک لە دڵداری شاعیر و شێخ حسێن بەرزنجی ئاوازی سرودی نیشتمانی ئەی رەقیبی تێدا دانراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار