جومانە غەلای: سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوڵاتییان سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردن بێبەش نەبن و جارێکی تر پەنجەمۆریان تاقی بکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگهیاند، کۆمسیۆن بڕیاریداوە ئەوانەی پێشتر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە لە 1ی 7 تا 10ی 7 بتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن.
دەشڵێت، ئەمانج لەم بڕیارەی کۆمیسیۆن کە داوێتی بۆ ئەوەیە ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە جارێکی دیکە پەنجەمۆریان تاقی بکەنەوەو بخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی لەپرۆسەی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان بێبەش نەبن.
بابهتی پهیوهندیدار