رۆژنامەی (العربي الجدید): هێزەكانی توركیا بەشێوەیەكی بەرفراوان لە پارێزگای دهۆك بڵاوكراونەتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) رایگەیاند، بڵاوبونەوەی هێزەكانی توركیا لە پارێزگای دهۆك بەرفراوانتربووە, لە پێشهاتێكدا كە رەنگە دەستپێكی پرۆسەیەكی سەربازی بێت, كە ناوچەكە لە رۆژان و هەفتەكانی داهاتوودا بەخۆیەوە ببینێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپای توركیا خاڵی پشكنینی سەربازی لەو ناوچانە داناوە و رێگەی لە ئۆتۆمبیلی كۆمپانیا گەشتیارییەكان گرتووە كە عێراقیەكان لەڕێیەوە سەردانی هەندێك لە هاوینەهەوارە دەكەن لە رۆژە گەرمەكانی هاویندا, لەنمونەی هاوینەهەواری (گەلی شێرانە).

رۆژنامەی (العربي الجدید) دەشڵێت، لە كاتژمێرەكانی رابردوودا پێشهاتی ئەمنی نوێ تۆماركراوە, هێزەكانی توركیا لە ناوچەكە, بڵاوكراوەیان بەسەر هاوڵاتیانی گوندو شارۆچكە سنوریەكانی پارێزگای دهۆكدا دابەشكردووە, داوایان لێكردون لەو ناوچانە دوربكەونەوە كە چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێیە.

لەم بارەیەوە رۆژنامەکە ئەوەی خستۆتەڕوو، شایەتحاڵەكان لە ناوچەكە جەختیان كردووە, هێزێكی زۆر بە چەكی قورسەوە گەیشتونەتە گوندەكانی باكوری شاری دهۆك, لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئۆتۆمبێلی سەربازی و هێزی پیادە.

باسیش لەوەکراوە، تەواوی ئەو پێشهاتانە بەگوێرەی رێككەوتنی ئەمنیی بەڕێوەدەچێت كە لەنێوان بەغدادو ئەنكەرەو هەولێردا كراوە, بێدەنگی هەولێر و بەغداش ئاماژەیەكی روونە بۆ ئەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار