وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشەكان لەبواری گومرگ و دەروازە سنوریەکان، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حوکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، وەفدێكی حکومەتی هەرێمی کوردستان, کە پێکهاتوون لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و, بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و وەفدی یاوەریان گەیشتوونەتە شاری بەغدا.
دەشڵێت، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەو گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبواری گومرگ و دەروازە سنوریەکان.
بابهتی پهیوهندیدار