دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە کۆدەبێتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دادگەی فیدراڵی لەبارەی کردنی ھەڵەبجە بە پارێزگای 19 ھەمینی عێراق و پێدانی شایستەی دارایی و ئیداریی بە پارێزگاکە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق کۆدەبێتەوە و سکاڵایەکی تایبەت بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە و پێدانی شایستەی دارایی و ئیداریی بەو پارێزگایە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ دانیشتنی یەکەم لەسەر سکاڵایەک بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمارکراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە سکاڵاکەدا داواکراوە دادگا بڕیارێک دەربکات بۆ پابەندکردنی سکاڵالێکراوان بە کارکردن بە مادەی 141ی دەستور تایبەت بە دانپێدانان بەسەرجەم ئەو بڕیارانەی لەلایەن حکومەت و پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراون.

ھەروەھا داواکراوە بڕیاربدرێت لەبارەی کردنی ھەڵەبجە بە پارێزگای 19 ھەمینی عێراق و پێدانی شایستەی دارایی و ئیداریی بە پارێزگاکە.

جێگەی ئاماژەیە، لەئەیلولی 2009 پەرلەمانی کوردستان بە بڕیارێک ھەڵەبجەی بە پارێزگا ناساند و ساڵی 2013 بڕیارەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کرا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئازاری ساڵی رابردووداو دوای پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بەڵا تا ئێستا پڕۆژەکە پەسەندنەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار