داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نێردرا

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی، زیاتر لە 70 ملیار دینار داهاتى نانەوتى هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی تەممووزی 2024وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، رۆژی یەک شەممە 30ی حوزەیرانی 2024، بڕى 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی، لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

دەشڵێت، پارەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابووری نێردراوە، ئەوەش وەکو پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2024.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار