هەپەگە: لە مانگی حوزەیراندا 46 سەربازی تورکیا کوژراون

2 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هەپەگە رایگەیاند، کە لە باکوورەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، کوردستان بە تەواوەتی بووەتە گۆڕەپانی بەرخودان.

دەشڵێن: مانگی حوزەیران بە گشتی 185 چالاکیی ئەنجامدراون و تێیدا 46 سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2024، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کوژرانی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی تورکیایان لە خاکی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

هێزەکانی پاراستنی گەل، هەپەگە ئەوەیان خستۆتەڕوو، لەمیانی هێرشەکانیاندا لە ماوەی مانگی حوزەیراندا لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، 46 سەربازی تورکیایان کوشتووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی رابردوودا تورکیا بوونی سەربازیی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە ناوچەی بەرواری باڵا زیادکردووە و دەستی بە زیادکردنی بنکەکانی مانەوە و دانانی خاڵی پشکنین کردووە، هاوکات ژمارەیەك بنکەی سەربازیی نوێی دروستکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار