تەیف سامی: بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم چاوڕێی بڕیاری سوودانین
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی عێراق ھۆکاری نەناردنی مووچەی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ھەرێم ئاشکرادەکات و لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وتی: بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنیەکانی هەرێم چاوەڕێی چارەسەر کردنی کێشەکانین یاخود چاوڕێی بڕیارێکی سوودانی دەکەین.
لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسیار لە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کراوە لەبارەی مووچەی موچەخۆران و هێزە ئەمنیەکانی ھەرێمی کوردستانەوە.
تەیف سامی رایگەیاندووە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم دراوە، لیستی مووچەی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانیش ھەندێک کێشەی تێدایە و بۆ خەرجکردنی مووچەکانیان چاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشەکان، یاخود بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانە بۆ ئەوەی مووچەکانیان بۆ خەرج بکات.
تائێستا بەغداد بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئایاری ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی نەداوە، ئەمە لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی ھەرێم لیستی مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیرانی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکانی ناردووە بۆ بەغدا.