مەسعود بارزانی لە بەغدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود بارزانی لە بەغدا چەند دیدارێک ئەنجامدەدات و لە دیدارەکانیدا پرسی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەممووزی 2024، رۆژنامەی (الصباح) راگەیاند، شێروان دووبەرانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، کە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە بەغدا و چاویدەكەوێت بە سەركردە سیاسیەكان، وێڕای سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

ئەم پەرلەمانتارە بۆ رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دیدارەكانی مەسعود بارزانیدا, پرسی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، كاروبارەكان ئەرێنین و زۆرینەی كێشەكان لەڕێی لیژنەكانەوە چارەسەردەكرێن.

شێروان دووبەرانی، ئاماژەی بەوەشداوە، ناكۆكییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، چەندین پرسی تایبەت لەخۆدەگرێت لەوانە شایستە داراییەكانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران و یاسای نەوت و گاز و دۆسیەی هەڵبژاردن و پرسی پارێزگای كەركوك.

دەشڵیت، دانوستانەكانی بارزانی لە بەغدا و هاتنەناوەوەی سوپای توركیا بۆ پارێزگای دهۆك و شارە كوردیەكانی تر لەخۆ دەگرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار