مووچەی خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان هاوتایی عێراق کرا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حکومەتى هەرێم، هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد کە بەگوێرەى یاساى خانەنشینىی عێراق کەمترین مووچەى خانەنشینان 500 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2024، سەمیر هەورامى، گوتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ خانەنشینانى عێراق هاوتا دەکرێت.

هەروەها وتیشی، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستپێکردنى رێکارە یاساییەکانى تایبەت بە بڕیارەکە.

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەى یاساى ژمارە نۆى ساڵى2014  کەمترین مووچەى خانەنشینى لەعێراق 500 هەزار دینار"، بەڵام بەغدا بێجگە لەو مووچەیە مانگانە بڕى 100 هەزار دینارى دیکە دەدات بە خانەنشینان وەک مینحە، بۆیە کۆى گشتیى دەکاتە 600 هەزار دینار مانگانە.

سەرچاوە، کەناڵ 8

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار