ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوای راگرت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە داوای راگرتنی گۆڕانكارییە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوا دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 3ی تەمووزی 2024، دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووە و داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌ گۆڕینی بەڕێوەبەری یەكە ئیدارییەكان رابگرێت.

جێگای ئاماژەیە، دوێنێ 2ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ژمارەیەك گۆڕانكاری لە پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگای نەینەوای پەسەندكرد، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بایكۆتی كرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار