144چالاکوان و ئازادیخواز داوای ڕاگرتنی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک دەکەن
5 مانگ لەمەوپێش
144چالاکوان و رۆژنامەنووس و کەسایەتی و ڕۆشنبیر و ئازادیخواز و مامۆستای زانکۆ ڕایدەگەیەنن، داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن.
ئەمڕۆ بڕیار بوو گردبوونەوەیەک لە سەکۆی ئازادیی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانى لە دژی ئۆپەراسیۆن و هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەڕێوە بچێت، بەڵام هێزەکانى ئاسایشی سلێمانی ڕێگەیان نەداى چالاکییەکە بەڕێوە بچێت.
دوای ڕێگرییەکە چالاکوان و ئازادیخوازان ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و تێیدا هاتووە: هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین، بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی، دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە:
داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن.
دەقی بەیاننامەی دووەم، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەمجۆرەیە:
هێرش و داگیرکردنی خاک و ئیکۆسایدکردنی ژینگەی سروشتی کوردستان، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، ڕەتدەکەینەوە و بەتوندی لە دژی دەوەستینەوە:
هێرشی بەردەوام و بۆردوومان و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین.
بە دەستدرێژی و پێشێلکاری بۆ سەروەری خاکی کوردستان و ئیکۆسایدی سروشت دەیبینین.
دەبێت دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا هێرش و داگیرکارییەکانی لە خاکی کوردستان ڕابگرێت، وە بنکە و بارەگاکانی بباتە دەرەوەی کوردستان و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان نەکات.
بانگی گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێدەنگ نەبن بەرامبەر بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و ئیکۆسایدکردنی ژینگە سروشتییەکەی. دەنگ هەڵبڕن و جوڵەی شەقام دەست پێ بکەن.
داوا لە گەلی کوردستان و عێراق و بازرگانان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن دژ بە داگیرکردنی خاکی کوردستان و هەڵمەتی فراوانی بایکۆتی کاڵا و کەرەستەی تورکی بکەن.
داوا لەو وڵاتانە دەکەین کە بەردەوامن لە هاوکاریکردنی سەربازی دەوڵەتی تورکیا، هاوکاریەکانیان بۆ سوپای ئەو دەوڵەتە داگیرکارەی ئەندامی ناتۆ ڕابگرن.
بانگی بێدەنگ نەبوون و هەڵوێست و ڕاگرتنی داگیرکاری و ئیکۆسایدی ژینگەی کوردستان دەکەین، لە پەرلەمانی عێراق، سەرۆکی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نهتهوه یهکگرتووهكان و نوێنهریان له عێراق، ئهنجومهنی ئاسایشی نێونهتهوەیی، ئهندامانی یهكێتی ئهوروپا، ڕێكخراوهكانی نێونهتهوهی و كومهڵگهی كوردستان و عێراق و جیهان.
بەپێی دانپێدانانی جیهان و دەستوری عێراق، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی سەربەخۆیە و خاوەن حکومەت و کیانی خۆیەتی!
بەڵام هەر ڕۆژەی لەلایەن دەوڵەتێکی داگیرکارەوە، سەروەری ئەم هەرێمە کوردییە پێشێل دەکرێت، دەستدرێژی دەکرێتەسەر و خاکەی داگیردەکرێت!
بەتایبەت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە، گوند و شاخەکان تۆپباران دەکرێن، خەڵکی مەدەنی بێ ماڵ و جێگە دەکرێن، باخ و ڕەزی هاونیشتیمانیانمان لەناو دەبەن، دارستانە سروشتییە خۆڕسکەکان دەبڕنەوە، درەختەکان لەڕەگەوە هەڵدەکێشن و دەیاندزن، دارستانەکان دەسوتێن، چەکی قەدەغەکراوی کیمیای بەکاردەهێنن، کانی و کانیاوەکان وێران دەکەن، وڵاتپارێزان تیرۆر دەکەن!
ئەوەی دەوڵەتی تورکیا دەیکات جینۆسایدی کورد و ئیکۆسایدی سروشت و ژینگەی کوردستانە، بەبەرچاوی دەوڵەتانی جیهان و عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، خاکی پیرۆزمان داگیردەکەن.
کەچی نە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نە عێراق و هەرێم، هیچ هەڵوێست و بەیان و ڕێگرییەکیان نیە!
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی سی پی تی، تەنها لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو مانگی ٦ی ٢٠٢٤، سوپای داگیرکاری تورکیا ٨٣٣ هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجامداوە، هێرشەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون: پارێزگای دهۆک: ٣٦٥، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای هەولێر: ٣٥٦، هێرش و بۆردوومان. پارێزگای سلێمانی: ١٠٢، هێرش و بۆردوومان.
پارێزگای نەینەوا: ١٠، هێرش و بۆردوومان.
بەتەنیا لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە بەرواری ١٢ و ١٣ ی ٦ی ئەمساڵدا، سوپای داگیرکاری تورکیا ٢٧ بۆردوومانی بۆ سەر زنجیرە چیای مەتینا و گەلی ڕەشاڤا لە قەزای ئامێدی، وە چیای ساوێن لە بناری قەندیل، لوتکەی کوڕاشەڵ و بناری چیای کێوەڕەش لە قەزای ڕانیە، چیای جاسوسان لە قەزای پشدەر، گوندی کانی میرانی کۆماری و نزارە لە قەزای پێنجوێن ئەنجامداوە.
بەتەنیا لەم ساڵدا، ٨ هاووڵاتی مەدەنی، بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای داگیرکاری تورکیاوە بۆ سەر خاکی هەرێم شەهیدبوون.
لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت، لە ناحیەی شیلادزێوە بۆ قەزای باتیفا هێڵێکی ئەمنی بکێشێت.
هێڵەکە بە ناحیەی دێرەلووک و بامەڕنێ و بێگۆڤادا تێپەڕدەبێت و بەمەش هەموو گوند و شارەدێ و زنار و زەوی و دۆڵ و خاک و ئاوی پشتی ئەم هێڵە، لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازی تورکیادا دەبێت، وە هەر پێکدادانێکیش لەم ناوچەیەدا ڕووبدات، ئەوا لە ناو ئاواییەکاندا دەبێت و شارەدێکانی ئەو ناوچەیە دەبنە گۆڕەپانی شەڕ و خەڵکی سڤیل دەبنە قوربانی و هێندەی تر ژینگە و سروشتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاوە وێران دەکرێ.
ئامانجێکی تری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا لەم لەشکرکێشییە سەربازییە، گەیشتنە بە چیای حەوت تەبەق لە ناحیەی شیلادزێ و دواتریش داگیرکردنی زنجیرە چیای گارە، کە بەمە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە %٧٠ – ٧٥ی خاک و سنوری دەسەڵاتەکەی لە پارێزگای دهۆک لەدەستدەدات!
ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیان:
1- کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە.
2- ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
3- ڕێکخراوی ئازادبوون.
4- ڕێکخراوی پارێزەرانی ئاوی عێراق.
5- ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە.
6- ڕێکخراوی ژینگەی تەندروست.
7- د. ابتسام اسماعیل قادر – ماموستای زانكۆ و سەرۆكی بنكەی گەلاوێژ.
8- د. شێرکۆ حەمەئەمین قادر – مامۆستای زانکۆ.
9- د. بڕوا ڕەسوڵ ئەحمەد – مامۆستای زانکۆ.
10- ئالان شکور حەمەی هەیەر – پارێزەری ژینگە و شارەزا لە بواری سەلامەتی.
11- بیلال حسن ساڵح – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
12- سامان گوڵ محەممەد – شاعیر و چالاکوان.
13- سوارە مەحمود حەسەن – چالاکوان و ڕۆژنامەنووس.
14- هەڵوێست کەریم – فیمینستی ژینگەیی.
15- محمد صالح بەرزنجی- نووسەر و ڕۆژنامەنووس.
16- ئامانج شارباژێڕی – نوسەر و ڕۆژنامەنووس و ل. ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕ.
17- سەروەر قەرەداغی – ڕۆژنامەنوس و پارێزەری ژینگە.
18- عەباس قادر – مافناس.
19- بەرزان شەلال – مامۆستا.
20- حکیم عبدالکریم عبدالرحیم – چالاکی مەدەنی.
21- شادیار شۆڕش – ڕۆژنامەنووس.
22- بەرهەم هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
23- ڕێز لەتیف – میدیاکار.
24- بەهرە عومەر – ڕۆژنامەنووس.
25- ئاڤان نادر – ڕۆژنامەنووس.
26- شۆخان ساڵح میرزا – ڕۆژنامەنووس.
27- ساکار محمد سعید – ئەندامی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان.
29- شۆڕش خدر توفیق – چالاکی سیاسی.
30- لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر.
31- زکریا محمەد سعید – چالاکی مەدەنی .
32- پەروا علی – چالاکی مەدەنی.
33- ئومێد محمد ساڵح – ڕوژنامەنوس و شارەزای دادوەری .
34- سەنگەر عەبدوڵلا – چالاکوان.
35- ابراھیم محمد فرج – چالاکی سیاسی.
36- نەبیل موسا – پارێزەری ئاوی عێراق.
37- عەبدوڵلا کەریم مەحمود – توێژەی بواری ئەنفال.
38- مهاباد نەجم – هاوڵاتی.
39- سەرکەوت پێنجوێنی – ب. ڕێکخراوی کیکۆ.
40- ئەڤین تاهیر- ئەندامی باڵای ئەکادیمیای زیرەکی دەستکرد.
41- ڕەهێڵ شەوکەت – ڕۆژنامەنووس.
42- بۆتان گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
43- شایی ئارام – ڕۆژنامەنووس.
44- موحسین کەریم-میدیاکار
45-هەڵبەست عەبدوڵڵا – هاوڵاتی.
46- نوا عەبدوڵلا – خوێندکاری زانکۆ.
47- سەردەشت محمد صالح – پارێزەری ژینگە.
48-نەخشەوان زیاد سمایل – مامۆستا و ئەندامی دامەزرێنەری گۆیژە بپارێزە.
49-باران گەرمیانی – ڕۆژنامەنووس.
50- ئەرکان محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
51- هێمن حسێن – ڕۆژنامەنووس.
52- هێمن ئەحمەد – ڕۆژنامەنووس.
53- فەیروز ئیسماعیل – ڕۆژنامەنووس.
54- شەن سدیق – میدیاکار.
55- شادی حەسەن – میدیاکار.
56- ناسیار موستەفا – ڕۆژنامەنووس.
57- شنا فایەق – ڕۆژنامەنووس.
58- هیوا سەید سەلیم – نووسەر و چالاکی سیاسی.
59- شكراڵلە حمد ئەمین سەعید – چالاكوانی مەدەنی.
60- بڕوا ئەسعەد – ڕۆژنامەنووس.
61- زۆسك باڵەك – ڕۆژنامەنووس.
62- هاوڕێ جەبار – چالاكوانی سیاسی.
63- گەرمیان تۆفیق – ڕۆژنامەنووس.
64- سەرمەند قەرەداغی – ژینگەدۆست.
65- ئەیاد محەمەد – ڕۆژنامەنووس.
66- شەیما عەدنان-چالاکوانی سیاسی.
67-هەرێم مەحموود – چالاکوانی سیاسی.
68- جومعە كەریم – چالاکوانی سیاسی.
69- كۆچەر عومەر – چالاکوانی سیاسی.
70- بڕوا عبدولڕەحمان – ڕۆژنامەنووس.
71- میران عەبدوڵا – ڕۆژنامەنووس.
72- بەرهەم لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
73- نێچیر لەتیف – ڕۆژنامەنووس.
74- ژیان سان – ڕۆژنامەنوس.
75- محمد عەزیز – ڕۆژنامەوان.
76- کەسەر بوڵدان – ڕۆژنامەنوس.
77- زانــا مستەفا – ڕۆژنامەنوس.
78-دیاری فایەق – میدیاکار.
79- ژینا ئیسماعیل – ڕۆژنامەنوس.
80- نژیر میکائیل أحمد – چالاکوانی سیاسی.
81- شنۆ محمد – شاعیر و نوسەر.
82- ابراهیم حسن – جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر(پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان).
83- گوڵباغ جەلال – چالاکوانی سیاسی.
84- شۆڕش حەمەئەمین – چالاکوانی سیاسی.
85- فەرهاد عەلی – چالاکوانی سیاسی.
86- ئەوین سالار – فەرمانبەر.
87- دڵنیا کەریم – فەرمانبەر.
88- دیانا کەریم – دەرچوی دانەمەزراو.
89- ڕێبین بەکر – ڕۆژنامەنوس.
90- ئاراس ئیبراهیم – ڕۆژنامەوان.
91- سازگار عمر امین – فەرمانبەر و چالاکوانی ژینگە.
92- هاوژین شوانە – ڕۆژنامەنووس.
93- هەوار محمد – ڕۆژنامەنووس.
94- سەیران محمد – پەرستار.
95-هێشو شوانە – ڕاگەیاندکار.
96- هەنار شوانە – خوێندکار.
97- ئاوارە سالار – مامۆستا.
98- ئاڤێستا عوسمان – ڕۆژنامەنوس.
99- هێرۆ بەهادین – ڕۆژنامەنوس.
100- جوانە محمد – مامۆستا.
101- ڕێبین هەورامی – ڕۆژنامەنوس.
102- عبدالرحمان حسین – مامۆستا.
103- نزار کامل حسین – ئەندازیاری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست.
104- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس.
105- ئاوات علی ڕۆستەم – خۆبەخشی ژینگەیی.
106- توانا مستەفا – ڕۆژنامەنووس.
107- ڕۆژان ئەبوبەکر – ڕاگەیاندکار.
108- سامان فەریق – مامۆستا و ئەندام لە ڕێکخراوی سروشتی کوردستان
KNO. 109- هەردی دولبەر – ڕۆژنامەنووس.
110- ئەنەس محمد – ڕاگەیاندکار.
111- وەلید ئەحمەد – ژەنیار.
112- پەخشان محمد – چالاکوان.
113- شەهلا حەفید – ئەندامی کۆمیسیۆنی ژینگەی کەنەکە.
114- د. ڕازاو گوڵێ مەحمود – پارێزەر.