داوای گردبوونەوە دژی داگیرکەرییەکانی تورکیا دەکرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی دەڵێن: دەوڵەتی تورکیای ئاکەپە مەهەپە بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو دڕندانە هێرشی  زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردووە، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستان داگیر بکات.

ژمارەیەک چالاکوان دژی بەداگیر کاری دەوڵەتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی گرد بوو بوونەوەی نارەزایەتییان بڵاو کردەوە. دەقی بەیاننامەی سێهەم دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەهەرێمی کوردستان.

بۆ ڕای گشتی لەناوە خۆ و دەرەوەی کوردستان .

ـ سەرۆکایەتی کۆماری عیراقی فیدراڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق .

ـ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق وھەرھمی کوردستان .

 ـ سەرجەم کونسڵگەریەکانی وڵاتانی بیانی لەهەرێمی کوردستان .

حزب ورێکخراوەسیاسی و مەدەنیەکان.. 

هەموو لایەک ئاگادارن دەوڵەتی تورکیای ئاکەپە مەهەپە بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو دڕندانە هێرشی  زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیان دەست پێکردووەو بەسەدان تانک و زریپۆش ھەزاران سەرباز بەدەیان کیلۆمەتر ھاتوونەتە ناوخاکی ھەرێمی کوردستان و  نزیکەلەوەی بادینان بەتەواوەتی داگیر بکات و بەردەوامیش هەڕەشە لەسلێمانی و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات، ئەمەلەکاتێکدایە تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی نەحکومەتی  عێراق، نە حکومەتی هەرێم هیچ هەڵوێستێکیان نیە ؟

تەنانەت  پارتی دیموکراتی کوردستان ھاندەرو چاوساغی بۆ دەکات حکومەتی عێراقیش وەک تەماشاکەر بووەتە هاوکاری تورکیا . لەژێر ھەر پاساوێکدابێت ئەو دۆخە بۆ ھەرێمی کوردستان مەترسیەکی جدییە دەوڵەتی تورکیا ئامانجی داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنی ھەمیشەیی و سەپاندنی ئەمری واقعێکە کە زەرەر مەندی گەورە گەلی کوردو ھەرێمی کوردستانە ، ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمانیش هیچ هەڵوێستیەکی ڕوونیان بەرانبەر ئەو داگیرکاریە نیشان نەداوە، تورکیا وەک داگیرکەر وەک تیرۆریزمی دەوڵەتی  گوندو دێهات و ئاوەدانی و ڕەزو باخ وژینگە دەسوتێنێ وجینۆسایدی دەکات وسیاسەتی زەوی سوتماک و سڕینەوە پەیڕەو دەکات، ئەو دەوڵەتە فاشستەی ئاک پارتی و مەھەپە و ھێزە پیلانگێرە ھاوپەیمانەکانیان بریاری لەناوبردنی کورد و کوردستانیان لەمێژووی سەدساڵەوەرگرتووە ئەوانە میراتگری سیاسەتی سەدساڵەی لەناوبردن و کۆمەڵکوژیەکانن ، پێویستە ھەموو لایەک حیزب و رێکخراو ونیشتیمانپەروەران وئازادیخوازن راستی ئەو ھێرش و داگیرکاریە بەقوڵی ببینن لەسەر ئەو بنەمایە خۆ بۆ ھەڵوێست و بەگژداچونەوەی ئامادەبکرێت ، تەنیا روحیەتی شۆرشگێری و ھێزی یەکگرتوی گەل دەتوانێت ئەو پلانە داگیرکاریە شکست پێبێنێت، بەپێچەوانەوە ئەو پەرتەوازەییو بێ دەنگیە ھێزی داوەتە داگیرکەران لەو درزەوە ھاوکارە خۆفرۆشەکان دەیانەوێت بە سینارێۆی رەش و قێزەون قەبارەی داگیرکاری و پێشێل کاریەکانی تورکیابشارنەوە و گەل بێدەنگ بکەن ؟

ئێستا کاتی ھەلوێست و نیشاندانی بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیە بەھەموو جیاوازیەکانمانەوە هەموو لایەک بەرپرسیارین لەوەی ڕوودەدات تەنھا ھێرش نیە بۆ سەر لایەنێکی دیاریکراو بەڵکو  پلانی لەناوبردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد و لەقڵبدانی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە کەبەخوێنی ھەزاران رۆڵەی ئازای گەلەکەمان دروست بووە،  لەسەر ئەو بنەمایە بانگەوازی سەرتاسەری دەکەین بۆ گەلەکەمان لەناوەوە و دەرەوەی وڵات بەروحی  راپەرینی گەلی شیلادزێ  لەھەموو شوێنێک بەگژ ئەو داگیرکاریەدا بچنەوە تاوەدەر نانی دواسەرباز و بنکەو بارەگاکانیان لەبادینانی داگیرکراو ، دڵنیاین  ئازادیخوازان و گەل بەیەکگرتووی دەتوانن داگیرکاری و خیانەت  بەکۆتابێن.

 بڕوخێ داگیرکاری ، بەردەوامی بۆ تێکۆشان تاسەرکەوتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار