راوێژکارەکانی مەسعود بارزانی بۆ رۆژنامەی (الشرق الاوسط): سەردانەكەی موسعود بارزانی بۆ بەغدا بە چارەسەرێكی یەكلاكەرەوە دادەنرێت بۆ كێشەكان

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

راوێژکارەکانی مەسعود بارزانی، ئاڵۆزییەكانی ئێستای ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواو تاكڕەوی كوتلەیەكی سیاسی بە بڕیارەكان، كە ئەنجامەكەی دەبێتە خولقاندنی كێشەی زیاتر بەبێ‌ سازانی هەمووان لەبارەی ئیدارەدانی قەزاو ناحیەكان، هاوكات بودجەو هەڵبژاردن و دۆخی ئەمنیش بەشێكی گرنگ دەبن لە گفتوگۆكان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ی تەمووزی 2024، عائید هیلالی، كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی و كیفاح مەحمود، راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط)یان راگەیاند، حكومەتی عێراق و هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشوازییەكی تایبەتیان لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، بەجۆرێك زۆرێك لە سەركردەكانی دیارەكانی شیعە لە پێشوازیدا بوون.

دەشڵێن، مەسعود بارزانی بە چوونی بۆ بەغدا، كۆتایی بە دابڕانێك هێنا كە ماوەی 6 ساڵ بەردەوامبوو، بەهۆی ناكۆكییە قوڵەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی زۆرێك لە كێشە جەوهەرییەكانی نێوان هەردوولا.

لەم بارەیەوە كیفاح مەحمود, راوێژكاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، سەردانەكەی مەسعود بارزانی تەنها لە پرسەكانی نێوان هەرێم و ناوەنددا كورتنابێتەوە،  بەڵكو ئاڵنگاری گەورە و گرنگ رووبەڕوی عێراق دەبێتەوە، لە پێشیشیانەوە،  كاریگەرییە مەترسیدارەكانی جەنگی غەززە و باشوری لوبنان و ترسی تێوەگلانی عێراق تیایدا.

لای خۆشیەوە عائید هیلالی, كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی (الشرق الاوسط) راگەیاندووە، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەهاتنی بۆ بەغدا، زۆرێك لە چارەسەرەكانی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە.

دەشڵێت، سەردانەكەی لەم كاتەدا بۆ بەغدا زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، ئەم سەردانە بایەخی زۆری هەیە لە نزیكردنەوەی دید و بۆچونەكان لە زۆرێك لە پرسە جیاوازەكان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بارزانی قورساییەكی سیاسی گەورەی هەیە لە بەغدا، ئەم سەردانەش ئەنجامی ئەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی.

ئەوەشی بۆ رۆژنامە خستۆتەڕوو، لەمانگی ئایاری رابردووەوە،  پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا باشبونێكی رێژەیی بەخۆوە بینیوە، كاتێك دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كۆتایی كەمینەكانی لە پەرلەمانی كوردستان گۆڕی و رێگەی خۆشكرد بۆ گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دوای ئەوەی بەشداریكردنی تیایدا هەڵپەسارد، وەك ناڕەزایی بەرامبەر بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی كورسی كۆتاكان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار