تورکیا تەنها لە مانگی حوزەیراندا 18 هاوڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان کوشووە
5 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
لە مانگی حوزەیراندا لە سنووری ناوچەکانی عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی دەوڵەتی تورکیا 18 هاوڵاتی کوشتووە.
ئەمڕۆ هەینی 5ی تەمووزی 2024، ئاژانسی هەواڵی (ANHA) ئاماری تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیای لە مانگی حوزەیران لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە تەنها لەو مانگەدا 18 هاوڵاتی کوشتووە و دەیان کەسیشی رفاندووە و دەستدرێژیشیان کردۆتە سەر منداڵان.
بەپێی ئاماری ئاژانسی هەواڵی (ANHA)، لە ماوەی مانگی حوزیراندا لە سنووری ناوچەکانی عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی، دەوڵەتی تورکیا و 18 هاوڵاتی مەدەنیی کوشتووە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر لەو مانگەدا سوپای تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان بە دەیان خەڵکی مەدەنییان رفاندووە و هەندێكیشیان بۆ جاری دووهەمە لەلایەن سوپاکە دەرفێندرێن، پاش ئەوەی کە یەکەمجار لە بەرامبەر پارەدا رفێندرابوون.
هاوکات ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە تاوانی کوشتن و رفاندن لەلایەن سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سنووری عەفرین، گرێسپی و سەرێکانی، هەر بەوەش نەوەستاون و بەڵکو ئەشکەنجەی منداڵانیشیان داوە و دەستدرێژیشیان کردۆتە سەر بەشێکیان.