لە كەركوك ناوەندێك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پارێزگای كەركوك رایگەیاند، یەك ناوەندی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە، كە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ هەینی، 5ی تەمووزی 2024، عەلی بەیاتی بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پارێزگای کەرکوک راگەیاند، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە رێگەی نووسینگەكەیەوە لە كەركوك، یەك ناوەندی دەنگدا لە شارەكە دەكاتەوە بۆ بەشداریكردن هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، ئەم سەنتەرە بۆ ئەو كەسانە دەبێت، كە مافی دەنگدانیان هەیە لەم هەڵبژاردنەدا، هەروەها كۆمسیۆن كاردەكات بۆ تەواوكردنی كارەكانی بەپێی كاتی دیاریكراو و كارئاسانی بۆ دەنگدەران.
جێگەی ئاماژەیە، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 20ی تشرینی یەكەمی 2024بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنەكە لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بەڕێوە دەبرێت.