راوێژکاری سودانی: بانکى ناوەندى چارەسەرى دابەزینى نرخی دینار دەکات بەرامبەر دۆلار

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەزهەر محەمەد ساڵح، دەڵێت، بانکی ناوەندی چارەسەری دابەزینی نرخی دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی دەکات، کە چەند رۆژێکە لەنێو عێراق هەیە.

ئەمڕۆ شەممە، 6ی تەمووزی 2024، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئابوورى رایگەیاند، ئێستا عێراق دەتوانێت 100%ى پێویستى دراوى بیانى دابین بکات بۆ ئەو دراوەى پێویستە بۆ دەرەوە.

دەشڵێت، یەدەگى دراوی عێراق پاڵپشتى نرخی دینارە، کە ئێستا گەیشتووەتە 100 ملیار دۆلار.

ئەم راوێژکارە ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکى ناوەندى چارەسەرى ئەو دابەزینى نرخی دینارە دەکات کە چەند رۆژێکە لەنێو عێراق هەیە.

مەزهەر محەمەد ئەوەشی خستۆتەڕوو، دوای ئەوەى لە ساڵى رابردوودا زۆرینەى مامەڵە نێوخۆییەکان و گرێبەستەکان کران بە دینار، بازاڕى دراو کاریگەرییەکى ئەوتۆى لەسەر دۆخى گشتى نەما و تەنیا 10%ى تێکڕاى مامەڵەى خواست و خستەڕووى دۆلار پێکدێنێت.

جێگەی ئاماژەیە، دوو هەفتەیە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار دابەزیوە و 100 دۆلارى ئەمریکى گەیشتووەتەوە نزیکەى 150 هەزار دینار.

سەرچاوە، رووداو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار