بۆچی مووچەی پێشمەرگە نادەن؟

5 مانگ لەمەوپێش



هەرێم شێرە

لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا داهاتی(باج و هاتوچۆ و خاڵە سنورییەکان)ی هەرێم نزیکەی (867) ملیار دینار بووە، کەچی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش (90) رۆژە تەنها یەک موچەیان وەرگرتووە.

موچەی هێزەکانی پێشمەرگە (133) ملیار دینار و هی هێزەکانی ئاسایش (63) ملیار دینارە،لە بەرامبەردا داهاتی حكومەتی هەرێم ئەوەندە زۆرە كە ئەگەر بە شێوەیەكی دادپەروارانە دابەشبكرێت نەك هەر بەشی موچەی پێشمەرگە بەڵكو بەشی هەموو تاكێكی كورد دەكات و دەمێنێتەوەش.

 لێرەدا تەنها باسی داهاتی مانگانەی (باج ،هاتوچۆ ،دەروازە سنەورییەكان) دەكەین.

 حکومەتی هەرێم لە سێ سەرچاوە باج وەردەگرێت ئەوانیش باجی (دەرامەت ، کۆمپانیاکان ، میری)ە کە لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی باج دەدەنە حکومەت نزیکەی 2 ملیۆن باجدەر دەبێت .

بەپێی راپۆرتێکی باجی هەرێم داهاتی باج لە ساڵی 2022 (912) ملیار دینار و لە ساڵی 2023 نزیکە 1 تریلیۆن دینار بووە،واتە مانگەنە داهاتی باج لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 85 ملیار دینار بووە .

لە چەند مانگی رابردوودا داهاتی رۆژانەی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە نێوان (2) ملیار بۆ دوو ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بووە ،کە مانگانە نزیکەی (45) ملیار دینار بووە، هەروەها داهاتی رۆژانەی بەرێوەبەرایەتی سلێمانی نزیکەی ملیارێک و پێنجسەد ملیۆن بووە،کە مانگانە دەکاتە نزیکەی 30 ملیار دینار ، هەروەها داهاتی هاتوچۆی دهۆک نزیکەی رۆژانە لە نێوان 800 ملیۆن بۆ 1 ملیار دنیار بووە ،کە مانگانە بە نزیکەیی دەکاتە (18) ملیار دینار.

 واتە بۆ کۆی داهاتی بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ هەرسێ پارێزگا مانگانە دەگاتە 93 ملیار دینار.

بەپیی ڕاپۆرێکی دیوانی چاودێری هەرێم داهاتی مانگانە خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (111) ملیار دینارە.

واتە تەنها داهاتی باج و هاتوچۆ و خاڵە سنورییەکان مانگانە دەگاتە زیاتر لە (289) ملیار دینار.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مانگانە لە رێگای فرۆشتنی نەوت بە تانکەر داهاتێکی زۆر بۆ حکومەت دەگەرێتەوە کەچی کەس نازانێت ئەم داهاتە بۆ کوێ دەروات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار