مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ شەممە، 6ی تەمووزی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و رایگەیاند، "بەهیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان."  

مەسرور بارزانی دەشڵێت، "بە هیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و رێز و بەرژەوەندیی هاوبەش."

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئیران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کورستان و عێراقە.

جێگەی ئاماژەیە، بەپێی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی 14هەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، مەسعود پزیشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆککۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار