zhyr

بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بە مەسعود پزیشکیان دەڵێت، "پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە".

ئەمڕۆ شەممە 6ی تەمووزی 2024، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە تویتێکدا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد بەهۆی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئێراندا و بوونی بە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان:

بەڕێز دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى نوێى ئێران ‏بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

‏لەم دەرفەتەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و برایەتیی لەمێژینەی نێوان گەلی کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی و بەها باڵاکانی نێوانمان دووپاتدەکەینەوە. ‏

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی هاریکاری و کاری پێکەوەییە لە بوارە جیاوازەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگییەکان. ‏

دڵنیاین کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی بەڕێزتان رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دۆست.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار