نێچیرڤان بارزانی بۆ پزشکیان: هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش لەگەڵ ئێران برەو بە پەیوەندییەکانی دەدات

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزشکیان بە سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

ئەمڕۆ رۆژی شەممە 6ی حوزەیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی نوێی ئێران کرد و رایگەیاند، "به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌ ناوی خۆم و گه‌لی کوردستانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مه‌سعود پزشکیان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم".

ئەوەشی وت، "له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاومان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی دۆستانه‌ و به‌رده‌وامیی هاریکاریی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تیی باش".

بەپێی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی 14یەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران، مەسعود پزشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆک کۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار