zhyr

لاهور شێخ جەنگی بۆ پزیشکیان: گەلی کوردستان هیوای گەورەی بەوەیە لە سەردەمی جەنابتاندا قۆناغێکی نوێ لە گەیشتن بە مافەکانی ببینێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود پزیشکان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کرد.

ئەمڕۆ شەممە 6ی حوزەیرانی 2024، لاهور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا رایگەیاند، "لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین بە بۆنەی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردنەکان و وەرگرتنی متمانەی گەلانی ئێران وەک سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوای سەرکەوتن و سەلامەتیتان بۆ دەخوازین".

ئاماژەی بەوەشدا، "هیوادارین سەرکەوتنی جەنابتان سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت لە پەیوەندیی پتەو و بونیادنەرانەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی وتی، "جەنابی سەرۆک رۆڵ و پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، رۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە، بۆیە هیوادارین لە سەردەمی ئێوەدا، سەقامگیری بۆ تێکڕای ناوچەکە بگەڕێتەوە و بارگرژییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان کۆتاییان پێ بێت و ئاشتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بێتە دی".

وتیشی، "گەلی کوردستان هیوای گەورەی بەوەیە لە سەردەمی جەنابتاندا قۆناغێکی نوێ لە گەیشتن بە تێکڕای مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیدا ببینێت و سەرۆکایەتیی ئێوە ببێتە مایەی ئاشتییەکی قووڵ و دوور مەودا".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار