zhyr

دیوانی پارێزگای نەینەوا دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 17 هەزار کەس کردەوە

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دیوانی پارێزگای نەینەوا مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە دامەزراندنی 17 ھەزار و 50 کەس بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی تەمووزی 2024، محەمەد جاسم ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دامەزراندنی زیاتر لە 17 ھەزار کەس لە سنوری پارێزگای نەینەوا کرایەوە، کە ھەزار پلەی لەدەرەوەی رێنماییەکان بۆ سنوری شنگال تەرخانکراوە.

دەشڵێت، دامەزراندنەکە بەپێی ژمارەی دانیشتووان دەبێت و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لیژنەیەکی 5 کەسی پێکھێناوە بۆ ئەوەی چاودێری پڕۆسەکە بکات.

محەمەد جاسم ئاماژەشی بەوەکرد، پڕۆسەی دامەزراندنەکە بەپێی خاڵبەندی دەبێت و بەشێکیشی بۆ پێکھاتەکان و کەسوکاری شەھیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تەرخانکراوە.

ئەم ئەندامی ئەنجوومەنە وتیشی، لەکۆی 17 ھەزار و 50 پلەی دامەزراندن، لەدەرەوەی رێنماییەکان ھەزار پلەی دامەزراندن بۆ سنوری شنگال تەرخانکراوە بۆ ئەوەی ھانی ئاوارەکانی سنوری قەزاکە بدرێت بگەڕێنەوە.

لە کۆتایشدا باسی لەوەکرد، ھاوڵاتیانی سنوری پارێزگای نەینەوا بۆ ماوەی 30 رۆژ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار