باوک و کوڕێک پێکەوە کوژران
7 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە قەزای دوزخورماتوو کوڕ و باوکێک لەکاتی چوون بۆ راوەماسی لەلایەن چەکداری داعشەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکرا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دوزخورماتوو ئاماژەی پێکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەموزی 2024 لە دەریاچەی زەرگە دەستڕێژی گولـلە لە دوو کەس کراوە و کوژراون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە کە بە مەبەستی راوەماسی چوونەتە دەریاچەکە بە رەگەز عەرەبن و باوک و کوڕن و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقەیان لێکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار