بەهۆی داگیرکارییەکانی تورکیا سەدان خێزان ئاوارەبوون
5 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
سوپای تورکیا دەیان گوندی لە پارێزگای دهۆک داگیرکردووە و بە هۆیەوە سەدان خێزان ئاورە بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاوی کردەوە، بەهۆی هاتنی سوپای تورکیا لەم چەند رۆژەی دوایدا بۆ پارێزگای دهۆک و بەتایبەتی ناوچەی دێکما و دواتر بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکاران لە ناوچەکەدا سەدان خێزانی ناوچەکە ئاوارەبوون.
جێگەی ئاماژەیە، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا, هێزەكانی توركیا بەرەو ناوچانەكانی بالیتی و كانی ماسی و چیای مەتین و گوندەكانی ناوچەكە رۆیشتوون.
بابهتی پهیوهندیدار