لینكی تۆماركردنی ناوی كارمەندان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم كارا كرا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بارەی تۆمارکردنی ناوی کارمەندان بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەرگای ناوتۆماركردنی بۆ كارمەندانی چاودێری هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.
لە راگەیندراوەکەشدا هاتووە، ئارەزوومەندان دەتوانن تا رۆژی 23 ئەم مانگە ناوی خۆیان تۆمار بكەن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كەسانەی ناو تۆمار دەكەن دەبێت دانیشتووی هەرێمی كوردستان بن، هەروەها بڕوانامەی لە دبلۆم بەرەو سەرەوەیان هەبێت.
جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بڕیارە كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم بەڕێوە ببات.
دەشڵێت،هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینگەی خوارەوە ناویان تۆمار بكەن.