هەپەگە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا خراوەتە خوارەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاولاتی

گەریلاکانی یەژاستار لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ و حەفتانین و خواکورک چەند چالاکییەکی دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی تەمووزی 2024، هەپەگە سەبارەت بە کاروچالاکیەکانی گەریلا لە بەرامبەر سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی دا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای داگیرکەری تورکیا خراوەتە خوارەوە.

دەشڵێت، سیستەمێکی کامێرای چادێری و دوو مۆڵگەی داگیرکەرانیش تێکشکێندراون.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، ئەو چالاکییانە لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە و لە رۆژانی 5 تا 8ی ئەم مانگە لە زاپ، حەفتانین و خواکورک ئەنجام دراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار