ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچە وەردەگرن
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، بە پێی لیستی مووچەی دوێنێ بڵاو کرایەوە ئەمڕۆ چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی حوزەیران وەردەگرن.
بەپێی ئەو خشتەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی، تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری و ناوخۆ دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ، مووچە وەردەگرن.
جێگەی ئاماژەیە لە خشتەکەدا، لیستی مووچەکە وەزارەتی کارەبا، سەرۆكایەتی پەرلەمان، هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی تێدا نییە.
بابهتی پهیوهندیدار