راکان جبووری بووە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، راکان جبووری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک سوێندی یاسایی خوارد و بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک.

ئەمەش لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەبچێت و تێیدا سەرۆکی ئەنجوومەن و پارێزگار دەستنیشان بکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ساز دەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد بە رێککەوتنەکانەوە پابەند بن، بێ ئەوەی چۆنێتی رێککەوتنی ئەو لایەنانە لەسەر پۆستەکان روون بکاتەوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار