رۆژنامەی (الصباح): تەمەنی دەستووری عێراق كۆتایی هاتوو
4 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەمەنی دەستووری عێراق كۆتایی هاتووە و پێویستە لە هەمواركردنەوەی دەستوردا سیستمی سیاسی بكرێت بە سەرۆكایەتی و مادەی (140) هەڵبوەشێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەمووزی 2014، محەمەد جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند، تەمەنی دەستووری عێراق كۆتایی هاتووە و هەمواركردنەوە قورسە، لەم خولەدا هیچ قسەیەكی لەسەر ناكرێت، دەشڵێت، ئەو لایەنانەی داوای هەمواركردنەوەی دەكەن جدیی نین.
محەمەد جاسم خەفاجی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەمواركردنەوە دەستووری عێراق كارێكی سادە و ئاسان نیە ئەو لایەنانەشی داوای دەكەن و جدی نین.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، زۆرینەی كێشەكان بەهۆی جێبەجێنەكردنی دەستوورەوەیە و لەوانەش كێشەی پێكهێنانی حكومەت دوای هەموو خولێكی هەڵبژاردن.
باسی لەوەشکردووە، هەمواركردنەوەی دەستوور كارێكی پێویستە بەڵام تائێستا تێپەڕاندنی ئەو بابەتە قورسە، چونكە خەونی گۆڕینی سەرتاسەری دەستوور بەهیچ جۆرێك ناكرێت، پێویستە رێككەوتن لەسەر هەندێك ماددەی دیاركراو بكرێت بۆ هەمواركردنەوەی.
لە کۆتایشدا محەمەد جاسم خەفاجی بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، تەمەنی كاریگەریی دەستووری عێراق كۆتایهاتووە، هیچ باسێكیش بۆ هەمواركردنەوەی لە ئارادانیە نیە، تەنانەت لەم خولەی ئێستادا هیچ ئاماژەیەكیشی بۆ نەكراوە.