zhyr

گەنجێکی کورد لەرێگەی چوونی بۆ ئەورووپا شەمەندەفەر لێیدا و گیانی لەدەستدا

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەنجێکی کوردی خەڵکی دەربەندیخان لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی لە رێگەی چوونیان بۆ ئەورووپا شەمەندەفەر لێیدا و گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەمووزی 2024، سلێمان سەعید قایمقامی قەزای دەربەندیخان راگەیاند، گەنجێکی دانیشتووی شاری دەربەندیخان لەگەڵ هاوژین و سێ منداڵەکەی چوونەتە ئەورووپا و لە ئیتاڵیا شەمەندەفەر لێیداوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.   

باسی لەشکردووە، ئەو گەنجە لەگەڵ هاوژین و سێ منداڵی لە ئیتاڵیاوە ویستوویانە بچنە فەرەنسا، بەڵام لە رێگەدا رووداوەکە روویداوە.

سلێمان سەعید چیرۆکی گیان لە دەستدانیشی باسدەکات و دەڵێت، "چیا قارەمان لەگەڵ هاوژین و منداڵەکانی سواری شەمەندەفەرەکە بوون، بەڵام بەر لەوەی بەڕێ بکەوێ، منداڵەکانی داوای ئاوییان لە باوکیان کردووە، ئەویش دابەزیوە، ئاوی بۆ هێناون، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە شەمەندەفەرەکە دەکەوێتە رێ، چیا هەوڵدەدات بچێتە نێو شەمەندەفەرەکە، بەڵام کاتێک خۆی پێدا هەڵدەواسێت، دەکەوێتە ژێر شەمەندەفەرەکە و گیان لەدەستدەدات." 

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو گەنجە پێشتر پۆلیس بووە لە قایمقامیەتی دەربەندیخان و پاسەوانی قایمقامی قەزاکە بووە (واتە پاسەوانی خۆی بووە).

سەچاوە، رووداو

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار