بڕیاری خەرج کردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان درا

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە رێگەی نووسراوێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەکان درا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی تەمووزی 2014، نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە نوسراوێکدا بە ژمارە 3005 کە رێکەوتی ئەمڕۆ 11ی تەمموزی لەسەرە ئاڕاستەی وەزارەتى دارایی و ئابووری عێراق کراوە، تێیدا هاتووە، "سەرۆک وەزیرانى عێراق رەزامەندیی پیشانداوە لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگەکانى ئایار و حوزەیرانى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان.

لە نووسراوەکەشدا هاتووە، تا ئەو کاتەى تێبینییەکانى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە چارەسەر دەکرێت و پاشان مووچەى مانگەکانى دیکە خەرج دەکرێت.

جێگەی ئاماژەیە، مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان بەهۆى بوونى تێبینى لە لایەن دیوانى چاودێرى دارایی عێراقەوە راگیرابوو، بەو هۆیەوە دوایی وەرگرتنى مووچەى مانگى نیسان، ئەو هێزانە ماوەى 71 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار