کاتی دابەشکردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان ئاشکرادەکرێت

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دابەشكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات.

چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی عێراق بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، "لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەكان و رۆژانی یەكشەممە و دوو شەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق دەستدەكات بە تەمویلكردنی پارەكە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان".

وەک ئاماژەی پێکردووە، بە گەیشتنی پارەكە راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت.

دوێنێ پێنجشەممە 11ی تەموزی 2024، حکومەتی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانـی وەزارەتی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار