فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق: تورکیا هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریه‌كان ده‌ستپێكردووە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق دەڵێت، تورکیا هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریه‌كان ده‌ستپێكردووە، كه به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان خه‌ڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو په‌ككه‌وته‌ی ئاواره و بێ خانه‌ولانه كردوه و چه‌ندین ره‌ز و باخ و ماڵی هاوڵاتییانی سوتاندووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 12ی ته‌مموزی 2024، فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، یه‌كێتیه كرێكاریه‌كان و ئازادیخوازان كرد و تیایدا داواكاره كه "به‌رامبه‌ر به له‌شكركێشی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بێنه ده‌نگ!".
فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەوەی خستۆتەڕوو، ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی توركیا به هه‌زاران سه‌رباز و تانك و زریپۆشه‌وه، له‌ژێرناوی پاراستنی سنوره‌كان و شه‌ڕ له دژی په‌كه‌كه، هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریه‌كان ده‌ستپێكردووه، كه به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان خه‌ڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو په‌ككه‌وته‌ی ئاواره و بێ خانه‌ولانه كردوه و چه‌ندین ره‌ز و باخ و ماڵی هاوڵاتیانی سوتاندووه.
ته‌نانه‌ت سووپا و له‌شكریان گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری دهۆك و ژیان و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین خه‌ڵكی سڤیل به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی توركیاوه ژیانیان له‌ده‌ستداوه یان بریندار بوون.
باس لەوەشکراوە، ئه‌م له‌شكركێشی و عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی حكومه‌تی ئه‌ردۆغان به‌شێكه له ململانێیه‌كی ناوچه‌یی كه توركیا ده‌یه‌وێ به سوودوه‌رگرتن له دۆخی تازه‌ی جیهان و كێشمه‌كێشی نێوان زلهێزه‌كان، جێگای پێی خۆی له ناوچه‌كه‌دا قایم بكات، به‌تایبه‌تی ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بێت له ئارایشدانه‌وه‌ی ئاینده‌ی سیاسی- ئابوری- ئه‌منی عێراق و سوریادا.
دەشڵێت، توركیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی باڵاده‌ستی سه‌ربازیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و باكووری سوریادا، به‌و ئامانجه‌ی خۆی بگات.
به‌وجۆره‌ش بتوانێ وه‌ڵامێك به دۆخی ناوخۆیی بداته‌وه، كه ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌هه‌موو كات زیاتر رووبه‌ڕووی نه‌فره‌تی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی توركیا بۆته‌وه.
له بانگه‌وازه‌كه‌یدا فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ستدرێژی حكومه‌تی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق ئاوه‌ڵاكردووه، كه‌ڵك وه‌رگرتنه له بێده‌نگی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ك و ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه، بێگومان بیانوی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆسه‌ر كوردستانی عێراق، لێدانه له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها پاكانه‌یه‌كه بۆ هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی بۆ داكوتانی قاچی خۆی له‌ناو خاكی عێراق و دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق تا توركیاش وه‌كو یاریزانێكی ناوچه‌یی و ركابه‌ری ئێران، ده‌وری باڵای هه‌بێت له عێراقدا، به‌تایبه‌تی كه پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه‌پێدان) وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بڕیاره له‌نێوان كه‌نداو و توركیادا به خاكی عێراقدا تێپه‌ڕێت، كه توركیا‌و عێراق و قه‌ته‌ر و ئیمارات به چه‌ند ملیار تێیدا هاوبه‌شن، به پاڵپشت و هاوكاری چین.
له به‌شێكی تری بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه كه ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له كاتێكدا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرش و له‌شكركێشه‌یه‌ی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هاوكات داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌واوی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یه‌كیتی كرێكاریی و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌وری شایسته‌ی خۆیان هه‌ڵسن و فشار بهێنن بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كه :
1-ده‌ستبه‌جێ له‌شكركێشی سه‌ربازی و تۆپبارانكردنی گوند و ناوچه سنوریه‌كان رابگرێت.
2- ته‌واوی هێزه‌كانی توركیا له كوردستانی عێراق بچنه ده‌ره‌وه تا خه‌ڵكی گوند‌و ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و ژیانیان.
3- قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی گونده‌كان كه زیانیان پێگه‌یشتوه.
جێگەی ئاماژەیە، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێشتری تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی، له رۆژی 15ی حوزه‌یرانه‌وه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له سنوری به‌رواری باڵاوه ده‌ستیپێكردووه و تائێستا به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر ھاتووه‌ته ناو خاكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئاشكراشیكردووه كه، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌دا تاوه‌كو ئێستا، توركیا (238) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه. به‌هۆی ئه‌م بۆردوومان و هێرشانه، زیاتر له (20) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه سوتاون. سه‌رباری ئه‌وه، نزیكه‌ی (55٪)ی دارستان و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی گوندی سه‌رگه‌لێ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه سوتاون.
راشیگه‌یاندووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی چۆڵبوونی (162) گوند له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له (602) گوندیش له ژێر مه‌ترسی چۆڵبووندان".