لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 تاوان لە کەرکوک تۆمارکراون

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزگای کەرکوک لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 تاوانی لێ تۆمارکراوە و بەمەش پارێزگاکە کەمترین تاوانی لەسەر ئاستی عێراق لێ تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بەپێی ئامارێکی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کە تێیدا هاتووە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 86 تاوان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراون و بەشێکیش لە تاوانەکان تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا تاوانبارەکانیان دەستگیرکراون.

لەو 86 تاوانەش کە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراون پێکهاتوون لە چوار حاڵەتی کوشتن و 38 حاڵەتی دزینی ماتۆڕسکیل و پایسکیل لەگەڵ ژمارەیەک تاوانی تری هاوشێوە.

یەکێک لە سەیرترین تاوانەکانیش دزینی بولبولی عێراقی بووە لە ماڵێکدا.

جێگای ئاماژەیە، لە تەواوی ساڵی رابردوودا لەپارێزگای کەرکوک 225 تاوانی جیاواز تۆمارکرابوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار