وەزارەتی نەوتی عێراق: پابەندین بە رێکەتنی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت, پابەندین بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پشکەی بۆ عێراق دانراوە بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک دەبێت ڕۆژانە بڕی 148 ھەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرھەمبھێنێت.

وتیشی، پابەندن بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا بەپێی رێکەوتنەکە بۆ مانگی تەمووز و مانگەکانی داھاتوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرھەمھێنانی نەوت تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار