کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: سبەی دوا وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدانە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

ئه‌مرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت.

جێگەی ئاماژەیە، كه‌ رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار