حەشارگەیەکی داعش لە ناحیەی قەرەهەنجیر خاپوورکرا

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیرکراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە، "یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون".

لە 14ى تەموزی 2024، لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکوک ئاسایش و دوو چەکداری داعش رووبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو و کارمەندێکی ئاسایش-یش گیانی لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشیش بە برینداری دەستگیرکرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار