نرخی زێڕ بەرزبۆوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نرخی زێڕ بەرزبۆوە و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، نرخی زێڕ درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستەکانی نرخی زێڕە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.
جێگەی ئاماژەیە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ بازرگانان چاوەڕوانن بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کەمبکاتەوە.
بابهتی پهیوهندیدار