بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى: بڕیاری لێبووردنی گشتی دەرکرد

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا بڕیاری لێبوردنی گشتی دەرکرد، بەگوێرەی بڕیارەکەش لێبوردن ئەوانە ناگرێتەوە کە بە تاوانی تیرۆر و کوشتن سزادراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا بڕیارى لێبووردنى گشتى دەرکرد و بەگوێرەى بڕیارەکە "لێبووردنە گشتییەکەى بەڕێوەبەرێتى خۆسەر تۆمەتبارانى دۆسیەى تیرۆر و تاوانەکانى دیکەش دەگرێتەوە بەمەرجێک سووری بن".

لە بڕیارەکەدا هاتووە، بڕیارەکە ئەو زیندانییانە دەگرێتەوە کە نیوەى سزاى زیندانییەکەیان بەسەربردووە".

ئاماژە بەوەش کراوە "ئەو کەسانەى سزاى زیندانیی هەتاهەتاییان هەبووە سزاکەیان دەگۆڕێت بۆ 15 ساڵ بەندکردن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەموو ئەو زیندانییانەى نەخۆشیی درێژخایەن و چارەسەرنەکراویان هەیە ئازاد دەکرێن".

بەگوێرەى بڕیارەکەى بەڕێوەبەرێتى خۆسەر"هەر زیندانییەک تەمەنى 75 ساڵ یان زیاتر بێت ئازاد دەکرێت".

جەختیشکراوەتەوە "لێبووردنەکە بەرپرسانى رێکخراوە تیرۆریستییەکان و چەکدارانى تیرۆر ناگرێتەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار