لیستی مووچەی مانگی تەمووز رەوانەی بەغدا دەکرێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم لە کۆتاییداو رەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی تەمووزی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت لە کۆتاییدایەوە و رەوانەی بەغدا دەکرێت.

دەشڵێت، لە کۆتایی ئامادەکارییەکانی لیستی موچەی مانگی حەوتدان، وردبینی بۆ لیستی موچەخۆران تەواو بووە و بەشیوەی ئەلیکترۆنی ئەمادەیە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەگەر هیچ گرفتێکی تەکنیکی دروستنەبێت، بەشیوەی چاپکراویش ئەمڕۆ تەواو دەبیت و رەوانەی بەغدای دەکەین.

سەرچاوە، کەناڵ8

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار