نەوزاد شێخ کامیل: تا ئێستا 620 هەزار تۆن گەنمان لە جوتیاران وەرگرتووە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، هەتا ئێستا 620 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانمان وەرگرتوو، کە دەکاتە 90% ئەو پشکەی بەغدا بۆ بۆ هەرێمی کوردستانی دیاری کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی تەمووزی 2024، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 620 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانمان وەرگرتووە، کە دەکاتە لە 90%ی ئەو پشکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی دیاریکردووە.
دەشڵێت، رۆژى 20ی ئەم مانگە کۆتا وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمە، ئەو بڕەی کە ماوەتەوە تا ئەو کاتە وەری دەگرین.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی 40 رۆژ دیاریکرابوو بۆ وەرگرتنی 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێم، بەپێی بڕیاری بەغداش دەبێت بۆ هەر تۆنێکی گەنم 850 هەزار دینار بدرێتە جوتیارانی هەرێم.
بابهتی پهیوهندیدار