لە رۆژئاوای کوردستان سێ هاوڵاتی لە لایەن دەوڵەتی تورکیا رفێنران

4 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

سێ هاوڵاتی لە لایەن تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان رفێنران و هۆکاری رفاندنی دوویانیان بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 18ی تەمووزی 2024، میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردەوە، لە 12ی ئەم مانگە دوو گەنج لە گوندی خەلالکا لەلایەن تورکیا رفێنراون و بەڵام دوای وەرگرتنی پارە لە بەرامبەریان ئازادیان کردن و ئێوارەی دوێنێ دووبارە رفێنرانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڵاتییەکی تریش کە تەمەنی 40 ساڵە لە لایەن تورکیاوە رفێنراوەو تا ئێستا بێ سەروشوێنە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان باسی لێوەدەکەن، سەڵاح رەشید کۆربلوی تەمەن 20 ساڵە و محەمەد خەلیل حاج قەنبەری تەمەن 24 ساڵە لە گوندی خەلالکا لە ناوچەی بلبل و محەمەد حەسەن سیدۆی تەمەن 40 ساڵان لە شاری موباتای سەر بە کانتۆنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە رفێنراون.

دەشڵێن، هۆکاری رفاندنی ئەو دوو گەنجە بەهۆی کردنەوەی ئاگرى نەورۆزەوە بووە هەرچەندە کە زیاتر لە سێ مانگی بەسەردا رۆیشتووە، بەڵام هۆکاری رفاندنی هاوڵاتییە تەمەن 40 ساڵانەکە تاوەکو ئێستا نازانرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار