ژمارەیەک چەکداری داعش لە چیای حەمرین کرانە ئامانج

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی رایگەیاند، هێزی ئاسمانی عێراقی ژمارەیەک چەکدارانی داعشیان لە سنووری نێوان ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک و سەلاحەدین لە زنجیرە چیای حەمرین کردە ئامانج.  

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 19ی تەمووزی 2024، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پاش بەدواداچوونی وردی هەواڵگری بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەهاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و شانەی بەئامانجکردنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزی ئاسمانی عێراقی ژمارەیەک چەکدارانی داعشیان لە سنووری نێوان ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک و سەلاحەدین لە زنجیرە چیای حەمرین کردە ئامانج.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە راگەیێنداوەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو، دواتر زانیاری ورد لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکەی چیای حەمرین بڵاودەکەنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار