کۆمیسیۆن: 124 کاندید بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جومانە غەلای، دوو ھاوپەیمانی و 13 حزب بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، 20ی تەمووزی 2024، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، 124 کاندید بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

دەشڵێت: 19 کاندیدی پێکھاتەکانی کریستیان، 20 کاندیدی پێکھاتەی تورکمانیش تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ناوەڕاستی مانگی داھاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت.

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی لیست و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌مجۆره‌ ئاشكرا كردوه‌: 

ژمارەی هاوپەیمانێتی: 2

ژمارەی حزبەكان: 13

ژمارە لیستەكان: 139

كاندیدی سەربەخۆ: 124

كاندیدی پێكهاتەكان

مەسیحی: 19

هەولێر: 7

سلێمانی: 4

دهۆك: 8

كاندیدی توركمان: 20

هەولێر : 14

سلێمانی: 6

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار