یەرەکە ناسنامەی سێ شەهیدی راگەیاند

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

یەرەکە ناسنامەی سێ شەهیدی راگەیاند، کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە 14ی تەمووزدا لە پێنجوێن شەهیدبوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی تەمووزی 2024، فەرماندەی یەکینەکانی رزگاریی کوردستان-یەرەکە، لە راگەیاندراوێکدا ناسنامەی سێ شەهیدی بڵاوکردەوە کە بەهۆى بۆردوومانی دەوڵەتی تورکیا لە پنجوێن شەهید بوون دەشڵێت، بەڵێن دەدەین، کە تادوایی لەسەر رێبازی ئەو شەهیدانە هەنگاو بنێین و بە دڵنیاییەوە خەونەکانیان دەهێنینەدی.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوە خروەتەڕوو، وەک دەزانرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قۆناغێکی شەڕی جیهانی سێهەم لەئارادایە، لەم قۆناغەدا وەک گەلی کورد بە پرۆسەیەکی مێژوویدا تێپەڕدەبین، گەلە خۆڕاگرەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەشێوەی بێهاوتا تێدەکۆشێت.

دەشڵێت، لەم کاتەدا گەلەکەمان لە هەموو کات زیاتر لە سەرکەوتنەوە نزیک بووەتەوە.

یەرەکە باس لەوەشدەکات، لەم دواییەدا بەردەوام سوڕانەوەی فڕۆکەی سیخوریی بەسەر گۆڕەپانی پێنجوێن هەبووە، لە 14ی تەمووزدا فڕۆکەی جەنگی لە کاتژمێر 6 و 6:30دا سێ جار گۆرەپانەکانمانی بۆردوومان کرد.

ئاماژە بەوەشدەکات، یەکینەیەکمان لەو کاتەی لەسەر ئەرکە شۆڕشگێڕییەکەیان بوون، بوونە ئامانجی ئەو بۆردوومانانە و لە ئەنجامدا سێ هەڤاڵمان شەهیدبوون.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکشدا هاتووە، سەرەخۆشی لەگەلی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی شەهیدانی قارەمانمان دەکەین، لێرەدا جارێکی دیکە رایدەگەینین، لە پێناو سەرکەوتن لەسەر رێگەی ئەو شەهیدانە تا دوا دڵۆپی خوێنمان هەنگاو دەنێین و ئاواتەکانی ئەو هەڤاڵانەمان دەگەیەنینە سەرکەوتن.

یەرەکە ناسنامەی ئەو شەهیدانەی بەم شێوەیە بڵاوکردۆتەوە،

ناو و پاشناو: هیدایەت ڕەسوڵی

ناسناو: جەنگاوەر میکایل

کات و شوێنی بەشداربوون: 2020 مەریوان

کات و شوێنی شەهیدبوون: 14ی تەمووزی 2024 پێنجوێن

ناو و پاشناو: عومەر فرات

ناسناو: ئاندۆک تۆڵهەڵدان

کات و شوێنی بەشداربوون: 2020 فەرەنسا

کات و شوێنی شەهیدبوون: 14ی تەمووزی 2024 پێنجوێن

ناو و پاشناو: عیرفان زەندی

ناسناو: ڕامان ڕێناس

کات و شوێنی بەشداربوون: 2022 بانە

کات و شوێنی شەهیدبوون: 14ی تەمووزی 2024 پێنجوێن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار