ترەمپ؛ شەهیدی پڕۆژەی دیموکراسیی

2 مانگ لەمەوپێش



محەمەد خۆشناو 

مێژووی سیاسی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆرێک لە حاڵەتی تووندوتیژی سیاسی بەخۆوە بینیووە کە گەیشتۆتە کوشتنی ڕابەرە سیاسیەکان، لەوانەش سەرۆکەکانی ئەمەریکا. دوناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی پێشوو و پالێوراوی پارتی کۆماری وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، یەکەم سەرۆک نییە کە لە ئەمریکا هەوڵی کوشتنی درابێت ، لەساڵی 1865 «ئەبراهام لینکۆڵن »ی، شانزەیەمین سەرۆکی ئەمەریکا کوژرا، ساڵی 1881 «جیمس گارفێڵد» بیستەمین سەرۆکی وڵات کوژرا، ساڵی 1901 « ولیەم ماکێنلی» بیست و پێنجەمین سەرۆکی ئەمریکا کوژرا، ساڵی 1963 «کێنەدی» سی و پێنجهەمین سەرۆکی وڵات کوژرا، ئەمە سەرەڕای چەندان هەوڵی فاشیلی دیکەی کوشتن، کە بۆ لەناوبردنی« فرانکلین ڕۆزفێلت و کارتەر و ریگان و کلینیۆن و جۆرج بۆشی کوڕ و ئۆباما » دران و سەرکەوتوو نەبوون. هەندێک لەو سەرۆکانە کە چەندین جار هەوڵی کوشتنیان دراوە وەک پشیلەی حەوت رۆحن لەوانە؛ کلینتۆن و ترەمپ، ئەمە ئەوە دەردەخات کە ململانێیەکی بەهێز لەنێوان لایەنە جیاوازەکان لەناو کۆمەڵگەی ئەمەریکی تا ئاستی کوشتنی ڕکابەرەکان بوونی هەیە کە دوا هەوڵ ترمپ بوو، تووندوتیژی چەکداری لەشێوەی زنجیرەیەکی رێکخراو هەر لە سەدەی نۆزدەهەمەوە تا دەگاتە ئێستا درێژبۆتەوە بۆ سەر سەرۆکەکانی دەوڵەتی ئەمەریکا، هەروەک دەڵێن کە وێنە بەهێزترە لە هەزار وشە، بۆیە وێنەی خوێن لێچۆڕانی گوێچکەی ترمپ بەسەر ڕومەتی و بەرز کردنەوەی مشتی دەستی و سەیرکردنی هەوادارانی کە پێیاندەڵیت :(Fight – شەڕبکەن (توانی زۆر بە باشی و لێهاتوویی تەوزیفی بکات بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەی و ئەم وێنەیە لێکەوتەکانی زۆر قوڵ و گەورە دەبێت، ئەمە ئەوپەڕی هێز و بوێری پێشان دەدات، ئەم وێنەیە بووە مێژوو و بە نەمری دەمێنێتەوە کە گوزارشتە لە جەنگاوەرێکی سەرسەخت و کەللەڕەق کە لە ڕووداوێکی سوریالیدا دەربازی بوو، ئەمە بوو کە کەسێکی وا پۆپۆلیستی بکاتە پڕۆژەی شەهید بۆ دیموکراسیەت، ئەو ڕووداوە دراماتیکیە هاوکارێکی زۆرە بۆ ئەو قسانەی کە ترەمپ بانگەشەی بۆ دەکرد کە دەیگوت: « ئەو» قوربانی پیلانگێڕییە، واتە لەڕووی سیاسی و کەسییەوە بە ئامانج گیراوە و دەچەوسێنرێتەوە و ستەمی لێدەکرێت، ئەم هەوڵی کوشتنەی ڕەوایی دەداتە قسەکانی و هەوادار و لایەنگرانی خۆی پێ زیاد و بەهێزتر دەکات. جگە لەمەش دیمەنە کۆمیدیاکانی «جۆ بایدن» کە بەدریژایی سەرۆکایەتییەکەی دیاربوون کە بووبووە جێگەی گاڵتەجاڕی خەڵکی وڵاتەکەی و جیهان و شکستهێنانی لە ئەدای سیاسیدا، پاڵپشتی و هێزێکی تر بوون بۆ ترەمپ، جوانترین و خۆشترین شەوی ترەمپ 15ی ئەم مانگەی 2024 بوو، کە لە کۆنگرەی نیشتیمانیی پارتەکەیدا پالێورا بۆ پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، چونکە وەک پاڵەوانە مێژووییەکان و وێنەی پاڵەوانێک کە لە مردن گەڕابێتەوە  پێشوازی لێکرا، ئەو شەوە هەستوسۆزی خەڵک هەر لە شەقامەوە تا دەگاتە حزبەکەی لەگەڵیدا بوون و هەموو ناکۆکییە ناوخۆیەکانی لەگەڵ هێما و ڕەوتەکانی ناو پارتی کۆماری لەبیرکران. پاشان کۆنگرەی نیشتیمانیی پارتی کۆماری لە بەرژەوەندی ترەمپ هاوسۆزییەکی دیکەیە، کە دەنگە سەربەخۆکانی ئەمەریکای وەک کەسێک لە جەنگێکی چارەنووسسازدا سەرکەوتبێت بۆ بەدەستهێنا، هەموو ئەمانە ئەوەمان پێدەڵت کە ترەمپ بەرەو کۆشکی سپی دەچێت... پیرۆزە لە سەرۆک ترەمپ!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار