دادگای فیدراڵی حەوت سکاڵای پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی حەوت سکاڵا کۆبووەوە کە لە ماوەی رابردوودا لەبارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرابوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەموزی 2024، دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی حەوت سکاڵا کۆبووەوە کە لە ماوەی رابردوودا لەبارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کرابوون، لە کۆبوونەوەکەدا دادگای فیدراڵیی حەوت سکاڵاکەی رەتکردەوە.

سکاڵاکاران مادەی دوو لەیاسای تۆماری لیستی کاندیدانی پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژمارە 7ی ساڵی 2024 بە نادەستوری ناوبردووە و سکاڵایان لەسەر ئەو مادەیە لە دادگای فیدراڵی تۆمارکردووە، کە پەیوەستە بە ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی کورسی پێکهاتەکان.

لەبەرامبەریشدا دادگای فیدراڵی بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەو پرسە لەلایەن دادگاکەوە یەکلاکراوەتەوە لە دانیشتنی 21-5-2024، بۆیە ئەمڕۆ بڕیاریدا بە رەتکردنەوەی سکاڵاکان.

پێشتر دادگای فیدراڵی بڕیاریدابوو کە کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بکرێت بە 100 کورسی و 11 کورسی کۆتاکانی لابرد، بەڵام دەستەی دادوەری ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا پێنج کورسی لە کۆی ئەو 100 کورسییەی دادگاکە بڕیاری لێداوە بۆ کۆتاکان تەرخانبکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار