ئەحمەد موسا: حکومەتی هەرێم رۆژانە 900 مێگاوات کارەبا دەدات بە عێراق
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە بە تێکڕا 900 مێگاوات کارەبا دەدات بە حکومەتی عێراق و ئەمەش كاریگەری لەسەر پێدانى كاتژمێرەكانی كارەبا هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 22ی تەمووزی 2024، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی رایگەیاند، بۆ دابینكردنی كارەباى 24 کاتژمێرى رۆژانە پێویستمان بە 48 هەزار مێگاوات هەیە، بەڵام ئێستاش عێراق رۆژانە 27 هەزار و 450 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەرێمی كوردستان بە تێكڕا 900 مێگاوات كارەباى رۆژانە بە عێراق دەدات، ئەمەش كاریگەری لەسەر پێدانى كاتژمێرەكانی كارەبا هەیە.
دەشڵێت، بێگومان لەڕێگەی هێڵەكانی گواستنەوەی وزەوە كارەبا دابین دەكەین، لەگەڵ ئێران چوار هێڵمان هەیە و لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش هێڵمان هەیە، كە سەدان مێگاوات بۆ سیستەمی كارەبامان دابین دەكەن، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەردەوامبوونی پێدانی كارەبا.
ئەحمەد موسا باسی لەوەشکردووە، بۆ دابینكردنی كارەبای عێراق رۆژانە پێویستمان بە 48 هەزار مێگاوات هەیە، بەڵام عێراق رۆژانە 27 هەزار و 450 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت.
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی كوردستان بە تێكڕا 900 مێگاوات كارەباى رۆژانە بە عێراق دەدات، ئەمەش كاریگەری لەسەر پێدانی کاتژمێرەکانى كارەبا هەیە و ئەو هاوكارییە گەورەیەشی وەزارەتی كارەبا لە رێگەی دابینكردنی بەشێك لە تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەباوەیە لە پارێزگای دهۆك، لەو رێگەیەوە 300 مێگاوات کارەبا وەك قۆناغی یەكەم دەگوازرێتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، وەزارەتی كارەبای عێراق گرێبەستی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی وێستگەكانی هەرێمی كوردستان هەیە، دوو هێڵ لە هەرێمەوە بۆ گواستنەوەی كارەبا بەستراوەتەوە بە پارێزگای دیالەوە، واتە هاوكاریمان هەیە و پێداویستی وزەمان لە هەرێمی كوردستانەوە پێدەگات.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هاوڵاتیانی هەرێمى کوردستان دەناڵێنن بەدەست كەمی و نەبوونی كارەبایی نیشتمانییەوە و لەو چوارچێوەشدا لە چەندین ناوچە گربونەوە دژى خراپى و کەمى کاتژمێرەکانى کارەبا لە ناوچە جیاوازەکان ئەنجامدراوە.